|
بنکه‌ی دروومانی ڕزگاری به‌شێکه له فه‌رهه‌نگخانه‌ی ڕزگاری - سه‌ربه وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان. ڕۆژی 7/7/2007 دامه‌زرا. مه‌به‌ست لێی داڕشتنی بناخه‌یه‌ک بوو له گه‌رمیان بۆ خانمانی شاره‌دێی ڕزگاری - سه‌ربه که‌لار – تێیدا فێری هونه‌ری دروومان ببن و بیکه‌نه سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ داهات و بژێوی خۆیان. نێزیکه‌ی 40 خانم له بنکه‌ی دروومانی ڕزگاریدا کار ده‌که‌ن و مانگانه گه‌ر گرفتی ته‌کنیکی و دابین کردنی قوماش ڕێگر نه‌بێت، ئه‌وان ده‌توانن سه‌د سێت پۆشاکی وه‌رزش به‌رهه‌م بێنن. جگه له پۆشاکی وه‌رزشی ئه‌م خانمانه ئاماده‌ی به‌رهه‌م هێنانی پۆشاکی دیکه‌ی هه‌مه‌جۆرن.
|
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
|
فه‌رهه‌نگخانه‌ی ڕێبه‌ندان له 2009-10-2 خولێکی تۆپی پێی بۆ 16 یانه له عه‌ربه‌ت، باریکه، سه‌ید سادق، زاڕه‌یان کرده‌وه، دوایی ململانێیه‌کی تووند له نێوان یانه‌کان یانه‌ی ئاشتی له زه‌ره‌یان و یانه‌ی ڕه‌وا له سه‌ید سادق توانیان بگه‌ن به یاریی کۆتای، له ڕێکه‌وتی 2009-10-20 له یاری کۆتایدا هه‌ردوو یانه یاریه‌کی جوانیان نیشاندا
|
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
له‌سه‌ر داواکاری به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی گاپیلۆن و هه‌وڵدان بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی لاوانی ده‌ڤه‌ره‌که‌یان له بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی بڕیاردرا به دروستکردنی بینایی فه‌رهه‌نگخانه‌ی گاپیلۆن به بڕی 350 ملیۆن دینار ئیستا بیناکه له دروستکردندایه، ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ده‌ستخۆشی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌که‌ین بۆ ئه‌م بڕیاره شیاوه‌یان و سوپاسی به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌یی گاپیلۆن ده‌که‌ین بۆ ئه‌م هه‌وڵه چالاکه‌یان. |
|
بابه‌ت : راپۆرت كار‌و چالاكیه‌كانى فه‌رهه‌نگخانه‌ى حاجیاوا له مانگى (8)دا پیَك هاتووه له‌م كارانه‌ى خواره‌وه . 1- رۆژى پیَنج شه‌ممه 10\8\2009 ئه‌ندامانى فه‌رهه‌نگخانه به‌شداربوون له كۆنفرانسى ریَكخراوى سى دى ئۆ له‌سلیَمانى .
2- رۆژى شه‌ممه 12\8\2009 ئه‌ندامیَكى فه‌رهه‌نگخانه به‌شدارى كرد له‌كردنه‌وه‌ى پیَشه‌نگایه‌كى گه‌رۆك له‌شاره‌كانى (سلیَمانى و هه‌ڵه‌بجه و كۆیه) . |
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
1- کردنه‌وه‌ی خولی زمانی ئێنگلیزی: فه‌رهه‌نگخانه‌ی ڕانیه له‌به‌رواری(6/7/2009 تا 16/8/2009 )خولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ کۆمه‌لێک فێرخواز کرده‌وه.که‌تێیایدا وانه‌ی زمانی ئینگلیزی له‌لایه‌ن مامۆستا رێژنه ده‌گوترایه‌وه وه‌خوله‌که ماوه‌ی 30 رۆژی خایاند و رۆژانه 2 کاتژمێر وانه ده‌خوێنرا، به‌سه‌رکه‌وتویی کۆتایی پێهات که کۆمه‌ڵێک خوێندکار به‌شداریان تێدا کرد.
|
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
له درێژه‌ی کار‌و و چالاکیه‌کانی خۆیدا فه‌رهه‌نگخانه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر هه‌لسا به کردنه‌وه‌ی خولێکی شه‌تره‌نجی بۆ کۆمه‌لێک ئاره‌زوو مه‌ندانی ئه‌م یاریه که ژماره‌یان 18 که‌س بوو ماوه‌ی 3 رۆژیشی خایاند له کۆتایشدا خه‌لات به‌سه‌ر سه‌رکه‌و‌تواندا دابه‌ش کرا .
|
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
فه‌رهه‌نگخانه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له درێژه‌ی کاروو چالاکیه‌کانی خۆیدا هه‌لسا به کردنه‌وه‌ی خولێکی تێنس بۆ کۆمه‌لێک ئاره‌زوو مه‌ندانی ئه‌م یاریه کا تیایدا 3 رۆژی خایاند له کۆتایشدا خه‌لات به‌سه‌ر سه‌رکه‌وتووه‌کاندا دابه‌ش کرا
|
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
رۆژی 27-7-2009 له دیوانی وه‌زاره‌تدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ته‌ها به‌رواری وه‌زیری وه‌رزش و لاوان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی سه‌باره‌ت به هه‌ندێك بابه‌تی په‌یوه‌ست به كار و به‌رنامه وچالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجام دا. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیار درا كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وام بكرێت و له نزیكترین ده‌رفه‌تدا، هه‌ڵبژاردن بۆ یانه‌كانی دیكه بكرێت، ئه‌وانه‌ی كه تا ئێستا هه‌ڵبژاردنیان بۆ نه‌كراوه، به تایبه‌تی له شارۆچكه‌كانی كوردستاندا. |
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
له ڕۆژانی 04 تا 2009.07.04 وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان گه‌شتێکی شاخه‌وانی بۆ چل و پێنج که‌س بۆ کۆێستانه‌کانی گوندی وه‌رتێ ساز کرد، سه‌ره‌تا گه‌شته‌که له زینوی وه‌رتێ-وه ده‌ستی پێ‌کرد و له گوندی ده‌رگه‌ڵه کۆتایی پێهات. هه‌موو ڕۆژێک له به‌ره‌به‌یانه‌وه ده‌ست ده‌کرا به ڕۆیشتن، پاش گه‌یشتن به هه‌واری نوێ پشوو ده‌درا و پاش نیوه‌ڕۆ خوله‌کان ده‌ستی پێده‌کرد. خوله‌کان بریتیبوون له دێموکراتی، ژینگه‌پارێزی، په‌یوه‌ندی گرتن، زمانی جه‌سته و مافی مرۆڤ.
|
|
زیاتر بخوێنەوە
|
* کردنه‌وه‌ی خولێکی کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت بۆ نزیکه‌ی 15 فێرخواز بۆ ماوه‌ی 4 هه‌فته بۆ ئیمه‌یل و ینته‌رنێت به گشتی وه چه‌ند باسێکیش له‌سه‌ر کۆمپیۆته‌ر . * به‌شداری کردنی نزیکه‌ی 18 گه‌نجی فه‌رهه‌نگخانه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له گه‌شتی شاخه‌وانی بۆ چیایی کارۆخ به هاوکاری دۆستانی کۆمه‌کی نه‌رویجی که تیایدا چه‌ند بابه‌تێکیش له گه‌شته‌که‌دا باسکرا وه‌کو چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی کردن و چۆنیه‌تی هه‌لکردن له‌گه‌ل یه‌کتری . وه چه‌ند بابه‌تێک له‌سه‌ر دیموکراتی |
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
• له 2/6 خوله‌کانی فه‌رهه‌نگخانه که له‌م خولانه‌ی خواره‌وه پێک هاتبون کرانه‌وه - خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی که 80 فێرخواز به‌شدارن تێیدا . - خولی فێربونی کۆمپیه‌ته‌ر که 75 فێرخواز به‌ژدارن . - خولی موزیک 40 فێرخواز به‌شدارن . - خولی وێنه‌کێشان 20 فێرخواز ده‌گرێته‌خۆی .
|
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
دوای دامه‌زراندنی فه‌رهه‌نگخانه‌ی ڕواندز له 19/5/2009 له 31/5/2009 خولی زمانی ئینگلیزی بۆ لاوانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره کرایه‌وه، 87 لاو له کچان و کوڕانی ده‌ڤه‌ره‌که به‌شداریان تێداکردوه بۆ ماوه‌ی 1 مانگ له 3 کاتی جیاواز له ڕۆژێکدا هه‌ر خولێک 1 سه‌عات ده‌خایه‌نێت.له دریژه‌ی چالاکیه‌کانی فه‌رهه‌نگخانه‌ی ڕواندز له 31/5/2009 خولی کۆمپیوته‌ری بۆ 11 لاوی ئه‌م ده‌ڤه‌ره کرده‌وه‌بۆ ماوی یه‌ک مانگ له هه‌ر رۆژێک یه‌ک سه‌عات.
|
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
له 15/6/2009 دا فه‌رهه‌نگخانه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر خولێکی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ هێزه‌کانی ناوخۆی ده‌ڤه‌ره‌که ده‌کاته‌وه فه‌رهه‌نگخانه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر خولێکی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی و چۆنیه‌تی رووبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی کاره‌سات بۆ پۆلیسی ناوخۆ و پۆلیسی هاتووچۆ و به‌رگریشارستانی و ئاگرکوژێنه‌وه و پۆلیسی دارستان و ئاسایش به هاوکاری کارمه‌ندانی ڕێکخراوی«T.C.F»ی نۆروێژی بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ کرده‌وه هه‌ر ڕۆژه و بۆ ماوه‌ی یه‌ک سه‌عات به‌رده‌وام بوو. دواتریش کۆی بابه‌ته‌که به‌شێوه‌ی ڕێنوێنی فریاگوزاری به‌سه‌ر به‌شداربواندا دابه‌شکرا.
|
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|

1. فه‌رهه‌نگخانه‌ی سیده‌کان دوو خوولی تۆپی پێی بۆ 16 تیپی سنوری ناحیه‌ی سیده‌کان کرده‌وه خولی یه‌که‌م بۆ 8 تیپی گه‌وران و خولی دووه‌م بۆ 8 تیپی نه‌وجه‌وانان له 6/5/2009 یاری کۆتایی هه‌ر دوو خوله‌که ئه‌نجامدرا له خولی یه‌که‌م تیپی لاوانی زاگرۆس به 4 گۆڵ سه‌رکه‌وت به‌رانبه‌ر تیپی لاوانی سیاکۆ به 3 گۆڵ، |
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|

له 2009.05.15 دا فه‌رهه‌نگخانه‌ى قه‌لاَدزێ خوولى گه‌رۆكى هاوینه‌ى بۆ لاوانى شاره‌دێ و گونده دووره ده‌سته‌كانى ده‌ڤه‌رى پشده‌ر سازكرد، خوله‌كه 11بوارى جیاواز له خۆ ده‌گرێت، عبدالقادر رسول سه‌رپه‌رشتى پرۆژه‌كه ده‌كات، خوول و ۆركشۆپه‌كان به‌پێى پێویستى ناوچه‌كان ده‌بن، و له هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا له‌شاره‌دێى «هه‌ڵشۆ»ى سه‌ر به شارى قه‌لاَدزێ، دوو ۆركشۆپ وخوولێكى كۆمپیته‌ر به‌رێوه چوو كه زیاتر له 60 لاوى ته‌مه‌ن 14 بۆ 30 ساڵ به‌شداریان تێداكرد. وه بڕیاره له داهاتوودا ئه‌م خولانه به هاوكارى وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان به‌رده‌وام بن.
|
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
له 23/11/2008 فه‌رهه‌نگخانه‌ی مه‌خموور چه‌ند چاڵاكیه‌كی ئه‌نجامدا یه‌ك له‌وانه كردنه‌وه‌ی وۆڕك شۆپێك بوو كه ده‌سته‌ی كارگێری فه‌رهه‌نگخانه به‌رێوه‌یان برد كه له‌سه‌ر توند‌و تیژی دژ به ئافره‌تان بۆ ماوه‌ی دوو كات ژمێر له هۆلی چاڵاكیه‌كانی مه‌خموور به ئاماده بووانی به‌رێز قائیمقامی مه‌خموور و داموو ده‌زگایه حكومیه‌كان و ڕۆژنامه نووس و لایه‌نه سیاسیه‌كان و نوێنه‌ره حزبیه‌كان و كۆمه‌لاَیه‌تی و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان به‌تایبه‌تی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و كۆمه‌لێك خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه ,
|
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
له دڕێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی که وه‌فدێکی شاری دۆلزی ئه‌مه‌ریکی کردیان بۆ شاری رانیه ، له به‌رواری 25/5/2009 سه‌ردانی فه‌رهه‌نگخانه‌ی رانیه یان کرد و بوونی ئه‌زموونێکی وه‌هایان به‌رز نرخاند، به‌شێک له ئه‌رشیفی ئه‌و کار‌و چالاکیان بینی که فه‌رهه‌نگخانه‌ی رانیه له مێژووی کارکردنی ئه‌نجامیداون.
|
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه له واده‌ی پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌و شڵه‌قانه‌ی به‌هۆی به‌شداری لیسته جیاوازه‌کان ها‌تۆته ئاراوه، له‌لایه‌ن هه‌ندێ له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی له لایه‌ک و بڵاوکراوه و مێدیا ئه‌هلیه‌کان به بیستراو بینراو ڕۆژنامه‌کانیانه‌وه له لایه‌کی دیکه به شێوازی جۆراوجۆر هه‌ڵمه‌تی ڕه‌ش کردن و ناوزڕاندنیان به‌تۆمه‌تی لایه‌نگیری بۆ ئه‌و لیست یا قه‌واره به‌شداربوه‌کانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستپێ کردووه.
|
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
له میانه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی فه‌رهه‌نگخانه‌ی كه‌ركووك ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 17-05-2009 كارگه‌ی دروومانی سیتای كرده‌وه له شاری كه‌ركووك و ئه‌م كارگه‌یه بریتی له به‌رنامه‌یه‌كی ڕاهێزانی تایبه‌ت به تواناكانی خانمانی ئه‌م شاره و بارهێنانیان بۆ پیشت به خۆبه‌ستن و په‌یدا کردنی داهاتی ماددی.
|
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
1. سه‌ره‌دانا فه‌رهه‌نگخانێ بۆ مه‌زارێ نه‌مران له بارزان كو هه‌ر ساڵ ئه‌ڤ ڕێ‌و ڕه‌سمه تێنه ئه‌نجامدانز 2. سه‌ره‌دانا فه‌رهه‌نگخانێ بۆ ئه‌نجومه‌نێ پارێزگه‌ها دهۆك و كومڤه‌بوون دگه‌ل رێكخراوێن جڤاكا مه‌ده‌نى و رێكخراوێن خێرخوازى ل پارێزگه‌ها دهوك كومبوین . 3. به‌شداریا فه‌رهه‌نگخانێ ل گشته‌كا گشتى بۆ شكه‌فتا شانه‌ده‌ر بۆ قوتابیێت قوتابخانا ئاماده‌ییا نزار كو ژلایێ سه‌نته‌رێ نزار یێ ره‌وشه‌نبیرى هاتبوو رێكخستن .
|
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
• 1/4 سازسدانی گه‌شتێک بۆ کۆمه‌ڵێک لاوی حاجیاوا له پێناو زیاتر نزیک بونه‌وه‌ی هه‌ردوو ره‌گه‌ز بۆ خزمه‌ت کردنی توێژی لاوان له شاره‌که‌مان . • 16/4 به بۆنه‌ی رۆژی ژینگه فه‌رهه‌نگخانه چه‌ند پۆسته‌رێکی هه‌ڵواسی له پێناو زیاتر وشیار بوونه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ زیاتر پاراستنی ژینگه حاجیاوا هه‌ر له هه‌مان رۆژ ستافی فه‌رهه‌نگخانه به‌ژداری مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال و کمیابارانی بالیسانی کرد
|
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
|
|
|
<< دەستپێک < نیشاندان 1 2 3 4 5 داهاتوو > کۆتایی >>
|
|
JPAGE_CURRENT_OF_TOTAL |