|
1- سازدانی دیمانه‌یه‌کی هونه‌ری له‌گه‌ڵ حه‌یران بێژی ناسراوی میللی گه‌له‌که‌مان خدری قادری له ڕۆژی سێشه‌مه 20-1-2009. 2- کۆڕێک بۆ به‌ڕێز که‌مال غه‌مبار له ژێر ناو نیشانی ڕۆڵی په‌روه‌رده له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ ڕۆژی پێنجشه‌مه 22-1-2009 . 3- سازدانی کۆنسێرتێکی گۆرانی بۆ جه‌مالی ماملێ له یادی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره محه‌مه‌دی ماملێ ڕۆژی پێنجشه‌مه 5-2-2009.
4- سازدانی کۆڕێک بۆ به‌ڕێز میرزا ئیبراهیم له ژێر ناونیشانی گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت ڕؤژی هه‌ینی 30-1-2009. 5- له ڕۆژی ڤالانتاین کۆڕێکی شعری بۆ شاعیری لاو هاوکار محه‌مه‌د سازکرا له ڕۆژی شه‌ممه 15-2-2009. 6- سازدانی کۆڕێکی نوکته ئامێز بۆ به‌ڕێز خالید ناشناڵ ڕؤژی هه‌ینی 20-2-2009. 7- نمایش‌کردنی دوو کورته فلیم به ناوی ئه‌فسه‌رێکی ڕۆشه‌نبیر ، ئابرو له سیناریۆ و ده‌رهێنانی واحید کفری له 14-3-2009 8- کردنه‌وه‌ی خولێکی شه‌تره‌نج له ڕؤژی 10-3-2009. 9- سازدانی ماراسۆنێک به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی کوردی به درێژایی 4 کم بۆ لاوانی شاری قه‌ڵادزێ له 20-3-2009. 10- ئاماده‌کردنی دیالۆگێک له نێوان گه‌نجان و لایه‌نه سیاسی و ئیداریه‌کانی شاری قه‌ڵادزێ بۆ چاره‌سه‌ری پرسی گه‌نده‌ڵی له ده‌ڤه‌ره‌که‌دا له 18-3-2009.
|